میدیایەکی عێراقی بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی
دارایی عێراق، پێداچونەوەی بۆ لیستی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان تەواو کردوە و بڕیارە هەفتەی داهاتو پارە بنێرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت؛ تەیف سامی هیچ بیانویەکی نییە بۆ راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم .
هەواڵ:KNNC
پێگەی هەواڵی عەرەبی جەدید، لە
زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، موچەی مانگی ئایاری
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو بەغداد پارە بنێرێت
و پێش جەژنی قوربان موچە دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردوە، شاندێکی هونەری هەرێمی
کوردستان لە بەغدادە بۆ وەڵامدانەوەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام
وردبینییەکە تەواو بوە و هیچ تێبینییەکیان نەبوە.
لای خۆشیەوە سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کەی ئێن ئێن راگەیاند، تەیف سامی هیچ بیانویەکی نییە بۆ راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و پێش جەژن موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەكرێت.
پێشتر و لە 25ی ئەم مانگەدا وەزارەتی
دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری بۆ بەغداد ناردوە و ماوەی دوو ڕۆژە
وردبینی بۆ لیستەکە دەکرێت.
1785 جار خوێندراوەتەوە