وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: حكومەتی هەرێم
پابەند نەبوە بە تەوتینی موچەخۆران و رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتییەوە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی
دارایی هەرێمی كوردستانی دایەو و رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان یپابەند
نەبوە بە تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم، هەروەها داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی
بەغداد نەكردوە.
لەبەشێكی دیكەی وەڵامەكەدا هاتوە:
بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق پێویستە حكومەتی هەرێم داهاتی نەوتی
نانەوتی رادەستی عێراق بكات بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی موچەی موچەخۆران خەرج بكات.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، بەرپرسیارێتی نەناردنی موچەی موچەخۆران دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی
هەرێمی كوردستان.
409 جار خوێندراوەتەوە