دەستەی کەشناسی عێراق
رایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن و بۆماوەی سێ رۆژ کەشوهەواکەی دەبێتەوە بە بەهار.
هەواڵ:KNNC
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە،
بارستە هەوایەکی فێنک ناوچەکانی وڵاتەکە دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆماوەی سێ رۆژ
بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەنراوێکی
دەستەکە هاتوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن بەتایبەت لە ناوچەکانی
باکور و رۆژئاوا و ناچەکانی ناوەڕاستی عێراقیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە
رۆژی هەیندا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و زۆربەی ناوچەکان
دەگرێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق دەڵێت: شەپۆلی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆماوەی سێ رۆژ
دەبێت و لەرۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات بەجۆرێک لە بەغداد 38 پلەی سەدی تۆماردەکرێت
و و رۆژی یەکشەممەی داهاتو پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە.
590 جار خوێندراوەتەوە