توێژەرانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردوە، لە 99٪ زێڕ لە ناوکی زەویدایە و بە گوێرەی تێپەڕبونی کات دێتە سەر ڕوی زەوی و دەڵێن؛ ئەو ڕێژەیە لە یەدەگی زێر دەکەوێتە قوڵی 2900 کیلۆمەتری زەوی و هیچکات مرۆڤ ناتوانێت دەتی پیی بگات. .
هەمەڕەنگ:KNNC
بەشی جیۆکیمیای زانکۆی گۆتینگن
لە ئەڵمانیا، توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و لە ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی
بەریتانی بڵاویانکردوەتەوە؛ بۆیاندەرکەوتوە کە ناوەکی زەوی دەوڵەمەندە بە زێڕ، بە تێپەربونی کات لەوێەوە
دەڕژێتە ناو بەردی گڕکانەکانەوە و گڕکانەکان کانزا زەردەکە و کانزا بەنرخەکانی
دیکە لەگەڵ خۆیاندا دەگوازنەوە بۆ سەر زەوی.
دکتۆر نیڵس مێسلینگ، لە بەشی جیۆکیمیا لە زانکۆی
گۆتینگن دەڵێت: "لە یەکەم ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت کە توشی زێڕی ڕاستەقینە بوین
و داتاکانمان پشتڕاستیان کردەوە کە ناوەکی زەوی شوێنی کانزا دەگمەنەکانە، لەنێویاندا
زێڕ دەڕژێتە ناو بەردە گڕکانییەکانەوە".
پرۆفیسۆر ماتیاس ویلبۆڵد، کە بەشداری لە توێژینەوەکەدا
کردوە، دەڵێت: “ئەنجامەکانمان نەک تەنها ئەوە دەردەخەن کە ناوەکی زەوی بەو شێوەیە
گۆشەگیر نییە کە پێشتر گریمانە دەکرا، بەڵکو ئێستا دەتوانین ئەوەش نیشان بدەین کە
بڕێکی زۆر لە ماددەی مەنتۆڵ (چینی نێوان توێکڵی زەوی و ناوەکی زەوی) بەرز دەبێتەوە
بۆ سەر ڕوی زەوی”.
بەگوێرەی ئەم توێژینەوەیە، ڕەنگە بەشێک لەو زێڕ
و کانزا بەنرخانەی کە ئێستا دەستمان پێیان گەیشتبێت، لە ناوەکی زەویەوە هاتبن، لەکاتێکدا
شآرەزایان دەڵێن؛ زۆرینەی ئەو زێڕانەی لە ئێستادا دەستمان پێدەگات لەسەر ڕوی زەوی،
لەڕێگەی نەیزەکەکانەوە هاتون کە دەکەونە سەر هەسارەی زەوی.
2198 جار خوێندراوەتەوە