هێڵی ئاسمانی عێراقی لە (65%)ـی داواكاریی و مەرجەكانی
ئەوروپای بۆ هەڵگرتنی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتەكان جێبەجێكردوە و تیمێکیشی بۆ
خێراكردنی رێكارەكان پێكهێناوە.
هەواڵ: (KNNC)
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی
عێراق رایگەیاند: هەوڵەکانی هێڵی ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ لابردنی ئەو قەدەغەی ئەوروپا
بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و بەپێی بەرنامەیەکی ئامادەکراو، كاری بۆ كراوە، دوای
قۆناغی دەستنیشانکردنی هەڵەکان، كاریان بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامداوە.
وتیشی: بەدەستهێنانی پرۆگرامی وردبینی سەلامەتی گەشتی
ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان (IOSA) رێکارەکانی وردبینینی ئەنجام دراوە كە
ئەوەش هەنگاوێک بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی (TCO) کە رەزامەندیی وەرگرتنە لەلایەن دەزگای سەلامەتی فڕۆکەوانی ئەوروپا
بۆ ئەوەی فڕۆكە عێراقییەكان گەشتە ئاسمانییەكانیان لە دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا
ئەنجام بدەن.
رونیكردەوە، كۆتا رێكارەكان بریتی بون لە ئەنجامدانی گرێبەستی
هێڵی ئاسمانی عێراقی لەگەڵ تیمێکی کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (IATA) كە تایبەتمەندە بەلابردنی رێكارەكانی قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆكە
عێراقییەكان و گەڕاندنەوەی باڵندە سەوزەكان بۆ ئاسمانی ئەوروپا.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، لە دوایین راپۆرتی (IATA) هێڵی ئاسمانی عێراقی لە (65%)ـی مەرجەکانی
هەڵگرتنی قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆكەكانی لە ئاسمانی ئەوروپا جێبەجێکردوە، راشیگەیاندوە: بۆ خێراتركردنی رێكارەكان،
بەغداد لیژنەیەكی بەسەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە و راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ
کاروباری گواستنەوە، پێكهێناوە.
388 جار خوێندراوەتەوە