دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ بەرپرسێکی پێشوی رژێمی
بەعسی روخاو دەرکرد کە تاوانبارە بەکوشتنی دەیان کەس لەساڵی (1981) لە شارۆچکەی بەلەدی
سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتوە؛ تاوانبار خەیروڵڵا
حەمادی عەبدوجارۆ، كە لەساڵی (1981) بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچكەی بەلەد بوە، بەتۆمەتی
ئەندام بونیان لە حزبی دەعوەی ئیسلامی بەشداربوە لە كوشتن و شاردنەوەی تەرمی (198)
هاوڵاتی عێراقی.
رونیكردوەتەوە كە، دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارەكە
دەركردوە كە چەندین تاوانی بەرامبەر بە هاوڵاتیان عێراق ئەنجام داوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، تاوانبارەكە پێشتر و بەر لەساڵی (2003) لە ناوچە
جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان چەندین پۆستی ئەمنی وەرگرتوە، بەشداری
کردوە لە تاوانەكانی حزبی بەعس دەرهەق بەهاوڵاتیان.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، تاوانبار خەیروڵا حەمادی عەبد
جارۆ- لەساڵانی هەفتاکانی سەدەی رابردو لە شارەکانی کوردستاندا چەندان پۆستی ئەمنی وەرگرتوە و
لەو ماوەیەشدا چەندین تاوانی ئەنجامداوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە؛ ناوبراو لەماوەی ساڵانی (1971 - 1972) بەرێوەبەری ئاسایشى
سەرشەقام بوە لە سلێمانی، دواتر بوەتە بەرێوەبەری ئاسایشی دەربەندیخان،
دوکان، زاخۆ و دهۆک و پاشان لە شوعبەی سێی ئەمنی بەغدا وەک ئەفسەری ئەمن بەشداری
لەلێکۆڵینەوەکان کردوە کە ئەو شوعبەیەش تایبەت بوە بەکورد.
3007 جار خوێندراوەتەوە