دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:21 - 27/05/2025
عێراق
+
-

دەستەی کەشناسی عێراق، رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و رۆژی پێنجشەممەش تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دەستەی کەشناسی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.

 

 

هاوکات، رۆژی پێنجشەممە، ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دادەبەزن.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی هەینی خێرایی با لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکە چالاک دەبێت و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور.

478 جار خوێندراوەتەوە