بەدڵەوە رۆشت بۆ توركیا و بەبێ دڵ لاشەكەی گەڕایەوە

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 25/05/2025
هەمەڕەنگ
+
-

بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، خانمێكی (28) ساڵی بەریتانی رو لە نەخۆشخانەكانی توركیا دەكات، بەڵام و لە روداوێكی نادیاردا لە نەخۆشخانەكە دڵی دەدزرێت لاشەكەی رەوانەی وڵاتەكەی دەكرێتەوە.


هەمەڕەنگ: (KNNC)


بیس مارتن، خانمە شۆخێكی بەریتانییە (28) ساڵ، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەكەی و لەكاتی رۆژانی پشوەكەیدا لەگەڵ هاوسەرەكەی رو لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی توركیا دەكات، بەڵام لەناو نەخۆشخانەكەدا گیان لەدەستدەدات و تەرمەكەی رەوانەی وڵاتەكەی دەكرێتەوە.


دوای گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بیس بۆ وڵاتەكەی و بۆ زانینی هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی لەلایەن ناوەندە پزیشكییەكانەوە توێكاری جەستەی بۆ دەكرێت، بەڵام بۆیان دەركەوتوە لاشەی بیس دڵی دیار نەماوە.


دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دیارنەمانی دڵی بیس كە خاوەنی دو منداڵە، خانەوادەكەی نەخۆشخانەی (مەڕمەڕە)ـی حكومیی توركیایان بە دزینی دڵی كچەكەیان تۆمەتباركردوە.


لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی توركیا هەواڵەكەی رەتكردەوە و رایگەیاند: نەخۆشەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی كردون نەك بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەڵام بەتۆمەتی كەمتەرخەمی لە بواری پزیشكیدا، نەخۆشخانەكە بەشێوەیەكی فەرمی روبەڕوی لێكۆڵینەوە بوەتەوە.


هاوكات، بۆ ئاشكراكردنی نهێنی گیان لەدەستدانەكەی، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەشێوەیەكی فەرمی داوای رونكردنەوەی گیان لە دەستدانی بیس مارتنی لە بەرپرسانی توركیا كردوە.

2786 جار خوێندراوەتەوە