نەتانیاهۆ: پلانی نوێنەرەكەی كۆشكی سپی جێبەجێ دەكەین

KNN : Kurdish News Network
06:46 - 29/05/2025
جیهان
+
-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی لەسەر جێبەجێ كردنی پلانی نوێنەری كۆكشی سپی ئەمەریكای دەربڕیوە.


هەواڵ: (KNNC)


کەناڵی (12)ـی ئیسرائیل بڵاویكردەوە؛ بەمەبەستی راگرتنی جەنگی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكانی وڵاتەكەی،  بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رەزامەوندی لەسەر جێبەجێ كردنی پلانەكەی ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی ئەمەریكا دەربڕیوە.

 

ئاشكرایكردوە، بەگوێرەی پلانەكەی نوێنەری كۆشكی سپی كە شەوی رابردو رادەستی تەلەئەبیبی كردوە، قۆناغی یەکەم بە ئاگربەستی (60) رۆژ دەستپێدەکات، لە ئەو ماوەیەشدا نۆ بارمتەی ئیسرائیلی زیندو ئازاد دەكرێن، هەروەها (18) تەرم بەدو قۆناغ لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە لەماوەی هەفتەیەکدا رادەستی ئیسرائیل دەكرێنەوە.

 

 

کەناڵی (12)ـی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوشكردوە، لەڕۆژی یەکەمی ئاگربەستەكەدا، سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانە دەکشێتەوە کە بەم دواییە لە باکوری نەتساریم داگیری کردبو، هەروەها لەڕۆژی حەوتەمدا پاشەكشە لە باشوری ناوچەكە دەكات.

 

راشیگەیاندوە: بەهاوكاری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كەرتی غەززە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان، لە حاڵەتی رێككنەكەوتندا سوپای ئیسرائیل دەتوانێت لەسەر جەنگەكەی بەردەوام بێت.

943 جار خوێندراوەتەوە