وەزارەتی نەوتی
عێراق ڕایگەیاند، ھیچ رێگری و تێبینییەکیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی
ئەمریکا، بەڵام دەبێت مامەڵەکردنەکە لە رێگای پەیوەندی و گرێبەستی ڕاستەخۆ بێت کە
دەستور و دادگای باڵای فیدڕاڵیی لەوبارەیەوە بڕیاری لەسەر داوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە لە
راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەردەوام ھەوڵی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی
ئەمریکا دەدەن، بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەکانی نەوت و غاز، هەروەها هەماهەنگی و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە بواری نەوتدا
بەردەوامە، وەک ھەڵکەندنی بیرە نەوت و خزمەتگوزاری نەوتی و ڕاوێژکاری.
دەشڵێت: مامەڵەكردنی
ڕاستەخۆ لەلایەن ئەو كۆمپانیانەوە لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بەدەر لە حکوومەتی فیدراڵیی
و کەناڵە فەرمییەکان، پێچەوانەی دەستور و یاسا کارپێکراوەکانە.
ئەمەش دوای ئەوە
دێت ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە حکومەتی ھەرێم، رایگەیاند، دو گرێبەستی نوێیان لەگەڵ دوو
کۆمپانیای ئەمریکی واژوو کردووە بەمەبەستی پەرەپێدان و وەبەرھێنان لە کێڵگەی غازی میران
سەربە پارێزگای سلێمانی و کێڵگەی نەوت و غازی تۆپخانە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان سەربە پارێزگای سلێمانی.
231 جار خوێندراوەتەوە