دوای كۆبونەوەیان، فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە تیادا هاتوە: بڕیارەكەی وەزارەتی
دارایی پێچەوانەی دەستوری عێراقە و پێویستە سەرك كۆمار و بەرپرسانی دیكەی نوێنەری
كورد لە بەغداد هەڵوێستی رونیان هەبێت.
هەواڵ: (KNNC)
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایانگەیاند: بەسەرنجدان لەبارودۆخی
سەختی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کە بەهۆی سیاسەتەکانی وەزارەتی دارایی
فیدراڵیەوە گەیشتوەتە ئاستی برسیه‌تی، ئەم بڕیارە ئامانجێكی سیاسیی له پشته و
پێشێلکردنی دەستوری عێراقە، کە به پێی مادده‌ی (37 - یه‌كه‌م) گەرەنتی پاراستنی
شكۆی هاوڵاتییان ده‌كات بەبێ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخەکان.
دەشڵێن: لەسەر بنەمای ئەرکی مرۆیی و بەرپرسیاریه‌تی
ئەخلاقی، داوایان لە محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردوە دەستوەردانی
پەلە بکات بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مافی هاوڵاتییان بە هیچ
ناکۆکییەکی سیاسی و تەکنیکییەوە نەبەستێتەوە، ئەوەش مافێكی ده‌ستوری و مرۆییه بۆ
هاوڵاتییان ده‌سته‌به‌ر كراوه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئەوەیان خستوەتەڕو، داوای
چارەسەری هەمیشەییان بۆ کێشەی موچەی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان کردوە و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری
رێكاری پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
277 جار خوێندراوەتەوە