عەباس عەراقچی: گفتوگۆی ئەوە دەکەین بەشداری لە خولی داهاتوی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا بکەین یان نا

KNN : Kurdish News Network
12:00 - 21/05/2025
جیهان
+
-


وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە؛ جارێکا بڕیارمان نەداوە بۆ بەشداریکردن لە گەڕی داهاتوی دانوستانەکان، وتوشیەتی؛ لەسەر مێزی دانوستان ڕوبەڕوی زیادەڕەوی دەبینەوە، بەڵام هەرگیز وازمان لە دیپلۆماسی نەهێناوە.


هەواڵ: KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەباس عەراقچی،  وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیا وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە، بڕیاریان نەداوە و بیر لەوە دەکەینەوە کە ئایا بەشداری خولی داهاتوی دانوستانەکان بکەن یان نا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر مێزی گفتوگۆ ڕوبەڕوی زیادەڕۆی زۆر دەبنەوە و فشاری زۆریان لێدەکرێت، داواکرییەکانی ئەمەریکا زۆر نالۆژیکن، بەڵام ئەوان هەرگیز وازیان لە ڕێگەی دیپلۆماسی نەهێناوە.

ئەمە لەکاتیكدایە دوێنێ سێشەممە، عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران گومانی خۆی  لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕی و وتبوی پێناچێت هیچ ئەنجامێکی هەبێت و هیچ رێکەوتنێکی لێبکەوێتەو و بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمیش ئێمە مۆڵەت لەکەس وەرناگرین.


ئەمە لەکاتێكدایە، تا ئێستا چوار گەرێ دانوستان لە نێوان هەردو وڵاتەکەدا ئەنجامدراوە و  پێشتر ستیڤ ویتاکێر، سەرۆکی دانوستانکاری ئەمەریکا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی مەرجدارە بە کۆتایی هێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بە تەواوی.

125 جار خوێندراوەتەوە