پاپای ڤاتیکان داوا دەکات یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە غەززە

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 21/05/2025
جیهان
+
-


پاپا لیۆی چواردەھەم لەیەکەم وتاریدا، ڕایگەیاند  تا دێت دۆخی غەززە، خراپتر دەبێت و داوادەکەم  ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدرێت بۆ غەززە و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن  کە منداڵان و بەساڵاچوان و نەخۆشەکان باجەکەی دەدەن


هەواڵ:KNNC


پاپای ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم، لە یەکەم وتاریدا کە لە گۆڕەپانی پێترۆس لە ڤاتیکان پێشکەشی کرد، دۆخی غەززەی بە ئازاربەخش لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند تا دێت دۆخەکە  خراپتر دەبێت.

پاپا جەختی لەوەش کردەوە؛ "دۆخی کەرتی غەززە نیگەرانکەر و ئازاربەخشە"،  پێویستە ڕێگا بدرێت یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، ھەروەھا کۆتایی بەو شەڕە دوژمنکارانە لە غەززە بھێندرێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، پاپا دەڵێت؛ بانگەوازەکەم نوێ دەکەمەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدرێت و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن کە بوەتە هۆی ئەوەی  منداڵان، بەساڵاچوان و نەخۆشەکان باجی قورسی شەڕەکە بدەن.

89 جار خوێندراوەتەوە