سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی سڵایادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، هێرشی دەکاتە سەر ترەمپ و دەڵێت؛ سەیرە گەورەترین دزەکانی سەر زەوی بە ئێمە دەڵێن دز.
هەواڵ:KNNC
لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەرلەمان، مەسعود پزیشکیان، ڕایگەیاند؛ لە سعودیە ترەمپ وتی "ئێمە دەخۆین و دزی دەکەین، با بێن بزانن ئێمە چۆن دەیخۆین"، ناوبراو دەڵێت؛ ئەوان "خۆیان گەورەترین دزی سەر زەوین"، کەچی ئێمە تۆمەتبار دەکەن بە دزی.
پزیشکیان باسی لە لێدوانەکەی ترەمپ کردوە و وتویەتی؛ ترەمپ بە ئێمە دەڵێت دز و تاڵانچی، بەڵام خۆیان سەروەت و سامانی وڵاتان تاڵاندەکەن و بانگەشەی شەری تیرۆر و گەندەڵێش دەکەن.
سەرۆکەکەی ئێران، باسی لە سەردانەکەی بۆ شوێنی نیشتەجێبون و ماڵی سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، دایکی ڕەئیسی و بنەماڵەکەی لە گەڕەک و ماڵێکی سادەدا دەژین نەک وەک ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا باسی دەکات.
ئەم قسانەی پزیشکیان لەکاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە وتبوی: لەکاتێكدا وڵاتانی عەرەبی سەرنجیان لەسەر بون بە پایەی سەقامگیری ناوچەکە و بازرگانی جیهانییە، سەرکردەکانی ئێران سەرنجیان لەسەر دزینی سامانی گەلەکەیانە بۆ دابینکردنی بودجەی تیرۆر و خوێنڕشتن لە دەرەوەی وڵات.
164 جار خوێندراوەتەوە