بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، بڵاویکردوەتەوە چەند
هاوڵاتییەکی نابەرپرس هۆکاری شکاندنی بۆری ئیفرازی سێی هەولێرن و لە کاتی
راکێشانی هێڵی کارەبادا و بە حەفارە بۆرییەکەیان شکاندوە و ڕوبەڕی یاسا دەکرێنەوە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر
شکایەوە، بەو هۆیەشەوە لە 40٪ی شارەکە بێ ئاودەبن، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر
ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ چەند هاوڵاتییەک هۆکار بون بۆ شکاندنی بۆرییەکە و هەوڵدەدەن لە 24 کاتژمێری داهاتوشدا چاکی بکەنەوە.
ئاوی هەولێر
دەڵێت؛ لە ئێستادا لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە وە بەپێی یاسا مامەڵە
لەگەڵ ئەوانە دەکرێت بۆرییەکەیان شکاندوە و بونەتە هۆکاری ڕوداوەکە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، تیمەکانیان بەردەوامن لە کارکردن بەمەبەستی
چاککردنەوەی بۆریەکە و هەوڵدەدەن لە 24 کاتژمێری داهاتودا چاك بکرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە
بۆ هاوڵاتییان .
بەرێوبەرایەتییەکە
داوا لەو هاوڵاتییانیش دەکات؛ کە دانیشتوی ئەو گەڕەکانەن لەسەر بۆری ئاوی ئیفرازی
سێن، هاوکاریان بن لە بەفیرۆنەدانی ئاو تاکو بۆریەکە چاك دەکرێتەوە .
174 جار خوێندراوەتەوە