وەزارەتی دارایی موچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە و بە سێ رۆژ دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
04:44 - 13/05/2025
ئابوری
+
-


وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوەتەوە، رۆژی چوارشەمە  14ـی 5 دەستدەکەن بەدابەشکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران و رۆژی یەکشەممە 18ـی 5 دابەشکردنەکەی کۆتایی پێدێت.


هەواڵ:KNNC

وەزارەتی دارای هەرێم، لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی بۆ مانگی چوار بڵاوکردەوە و بەگوێرەی لیستەکە بە سێ رۆژ تەواوی موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە 959 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، دوای سێ کاتژمێر لیستی موچەی ڕاگەیەندرا و رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و یەکشەممە  تەواوی وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.


بە گوێرەی لیستەکەی وەزارەتی دارایی سبەینی  چوارشەممە، 14ـی 5 خانەنشینانی شارستانی و خاوەنپێداویستی تایبەت و بەرکەوتوانی کیمیایی،  کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وەری دەگرن و رۆژی پێنجشەممەش  زۆربەی وەزارەت و دەستەکان موچە وەردەگرن  لەوانە؛ وەزارەتی دارایی، پەروەردە، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە، بازرگانی و سامانە سروستییەکان،  گواستنەوە و  دەستەی مین، دەستەی ژینگە،  دەستەی وەبەرهێنان  و دەستپاکی موچە وەردەگرن.

 هەر بە گوێرەی لیستەکە رۆژانی هەینی و شەممە موچە دابەشناکرێت و رۆژی یەکشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت و وەزارەتی کارەبا و ئەوقاف و خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیری، هەروەها سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم ، هێزەکانی 70 و 80 و  بەشێکی دیکە لە دەستەکان دابەش دەکرێت.









58 جار خوێندراوەتەوە