قايمقامى چەمچەماڵ: کارکردن لە پرۆژەى ئاوى گۆپتەپە راگیراوە

KNN : Kurdish News Network
03:43 - 17/05/2025
کوردستان
+
-

سەربای ئەوەی كە كاركردن لەپڕۆژەكە زۆر بەباشی بەڕێوەچوە و سەرجەم كێشەكانی چارەسەركردوە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پێشینەوە بۆ كۆمپانیاكانی جێبەجێكردن، کارەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە راگیراوە.


هەواڵ: (KNNC)


رەمەک رەمەزان، قايمقامى چەمچەماڵ رایگەیاند: سەربای ئەوەی كە كاركردن لەپڕۆژەكە زۆر بەباشی بەڕێوەچوە و سەرجەم كێشەكانی زەوی، یاسایی، كارگێڕی و هونەریان چارەسەركردوە، هەروەها دەستایان بە دروستكردنی سێ حەوزی كۆكردنەوەی ئاو كردوە كە یەكێكیان لە ئاغجەلەرە و كۆتایی هاتوە، هەروەها حەزوی ئاوی تەكییە نیوەی تەواوكراوە، لە گۆپتەپەش كە روبەڕەكەی (15) هەزار مەتر دوجایە لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.


وتیشی: كارەكانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە لە (6% بۆ 7%)ـی بەباشی تەواوبوە، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پێشینەوە بۆ كۆمپانیاكانی جێبەجێكردن، کارەکانی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە راگیراوە.


قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو بڕە ئاوەی كە رۆژانە لە پڕۆژەی ئاوی دوکان– سلێمانییەوە بۆ دابیندەکرێت بڕەكەی (35) هەزار مەتر سێجایە لەكاتێكدا قەزاكەیان رۆژانە زیاتر لە (60) هەزار مەتر سێجایان پێویستە.

364 جار خوێندراوەتەوە