هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی
دەوروبەری چیای گارا بەردەوامە بەپێی ئاماری تۆماركراوەكانیش لەدوای كۆنگرەی (12)ـی
پەكەكەوە توركیا (92) جار هێرشی بۆ سەر هەرێم ئەنجامداوە.
هەواڵ: (KNNC)
لەوبارەیەوە، کامەران عوسمان، ئەندامى
رێکخراوى سی پی تى ئەمەریکى بڵاویكردوەتەوە؛ لە كاتژمێر (09:10) خولی بەیانی ئەمڕۆ
یەكشەممەوە تا كاتژمێر (03:00)ـی دوانیوەڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (35) جار چیای
گارا و ناو گوندەکانی (مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ)ـیان لە بەری گارێ لە
سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک ، تۆپباران کردوە.
رونیكردوەتەوە: توركیا تۆپبارانی رەزوباخی
هاوڵاتیان و خانوی چۆڵکراوی گوندنشینانی كردوە و بەهۆشیەوە زیان بەر خاوەنەكانیان كەوتوە.
لە رۆژی (12ـی ئایاری 2025) كە پارتی
کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) كە ئەنجامی کۆنگرەی (12)ـهەمینی حزبەکەی تا ئێستا
سوپای تورکیا (92) جار هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
132 جار خوێندراوەتەوە