وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایدەكات، تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی ئەمەریکایان سەبارەت
بە پرسی ئەتۆمی پێنەگەیشتوە، جەخت دەكاتەوە؛ كە رێز لە مافەکانیان بگرن، سزاکان هەڵبگرن،
دەگەن بەڕێککەوتن.
هەواڵ: (KNNC)
دوای لێدوانەكەی ترەمپ لەسەر رەوانەكردنی پێشنازی نوسراو بۆ ئێران، عەباس عراقچی،
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە؛ لەسەر ئەگەری رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ واشنتۆن، تاران
هیچ پێشنیارێکی نوسراو بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکاوە بەدەست
نەگەیشتوە.
نوسیویەتی: ئەو پەیامانەی بۆ ئێرانی دەنێرن، لەهەمان كاتدا دەگات
بەجیهان، ئەوەش ناكۆكی و سەرلێشێواویی دروست دەكات، بەڵام هەوڵوێستی تاران رونە و
یەكلاییكەرەوە كە "رێز لە مافەکانیان بگرن، سزاکان هەڵبگرن، دەگەن بەڕێککەوتن"
بەجێگیری دەمێنێتەوە.
رونیكردوەتەوە، ئێران دەستبەرداری مافی رەوای خۆی لەبەدەستهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆم
كە بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەكاریدەهێنێت، نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هەمیشە وڵاتەكەی لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەكتری پێشوازی لە گفتوگۆ
دەکات، بەڵام هەم كاتێكیش خۆسەپاندن رەت دەكاتەوە.
164 جار خوێندراوەتەوە