وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: توركیا بەڵێنیداوە لە هاویندا ئاوی پێویستمان بۆ بەربداتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:32 - 13/05/2025
عێراق
+
-

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند: توركیا وەڵامی داواكارییەكانیانی لەبارەی ئاوەوە داوەتەوە و، دەشڵێت بەنیازن گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بكەن لەبارەی بەردانەوەی ئاو.

هەواڵ:KNNC

 

عەون زیاب، ڕایگەیاند: دۆسێی ئاو لەكارنامەی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ توركیادا بو، ئەو سەردانە زۆر گرنگ بو و سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسەرئەوەی پرسی ئاو دۆسێیەكی بنەڕەتی و گرنگە بۆ عێراق بەتایبەت لەوەرزی گەرما و وشكەساڵی.

وتیشی: توركیا وەڵامی داواكارییەكانی عێراقی داوەتەوە بۆ زامنكردنی گەیشتنی بڕی پێویستی ئاو لە وەزری هاویندا ، هیوای خواست ئەنقەرە پابەندی ئەو بەڵێنانە بێت بۆ بەردانەوەی بڕی پێویستی ئاو بۆ عێراق.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دەشڵێت: لەچەند ڕۆژی داهاتودا پەیوەندی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەبارەی دۆسێی ئاو ، عێراق داوای بەردانەوەی ئاوی پێویستی ڕوباری كارون دەكات بۆ ڕێگری لەزیادبونی سوێربونی شەتوڵ عەرەب.

221 جار خوێندراوەتەوە