وته‌بێژى كه‌جه‌كه دەڵێت: دەكرێت بڕیارەكانى (12)ـی پەكەكە بۆ سه‌رده‌مێكى نوێ و سه‌رده‌مى
ئاشتى و كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى پێناسه بكرێت كە گۆڕینی شێوازی خەباتە بۆ كۆتایهێنانە
بەخه‌باتى چه‌كداری، نەك چەك دانان و راده‌ستكردن.
هەواڵ: (KNNC)
لەو بارەیەوە زاگرۆس هیوا وته‌بێژى كۆما جڤاكێن
كوردستان (كه‌جه‌كه) رایگەیاند: بڕیاره‌كانى كۆنگره‌ى (12)ـى پارتی كرێكارانی كوردستان
(پەكەكە) وه‌ك بڕیارى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتى نابینن و باشتر وایه وه‌ك
بڕیارى سه‌رده‌مێكى نوێ و سه‌رده‌مى ئاشتى و كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى پێناسه بكرێت.
رونیكردوەتەوە، ئه‌و بڕیاره‌ى په‌كه‌كه له‌كۆنگره‌ى (12)ـدا داویه‌تى،
گۆڕینی شێوازی خەباتە، كۆتایهێنانە بەخه‌باتى چه‌كداری، نەك دانان و راده‌ستكردنى
چه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێستا زه‌مینه‌ى دانان و راده‌ستكردنى چه‌ك بونى نییه هەروەها
هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانى گه‌ریلا به‌رده‌وامه.
ئەوەیخستوەتەڕو، دوری نێوان گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه و سوپاى
توركیا (50 بۆ 100) مەترێك دەبێت، بۆیە لە
بارودۆخێكی وەهادا نابێت باسی چه‌كدانان و راده‌ستكردنەوەى بكرێت، جەختدەكاتەوە،
پێویسته باسى كشانه‌وه‌ى سوپاى توركیا له باشورى كوردستان بكرێت.
وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ئاژەی
بۆ ئەوەشكرد، پڕۆسەی دانوستانی
ئاشتى لە توركیا ده‌ستى پێنه‌كردوه، چونكه له‌سه‌ر ناوى پرۆسه‌كه هاوڕانین، دەوڵەتی
توركیا ده‌سته‌واژه‌ى "تیرۆر" بۆ پرۆسه‌كه به‌كارده‌هێنێت، له لایه‌كه‌وه
باسى ئاشتى دەكات و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ست و ویژدانى ده‌رونى تاكى كورد
بریندار ده‌كات.
663 جار خوێندراوەتەوە