لە بەسرە نزیکەی 30 کەس بەتۆمەتی
گۆڕینەوەی هاوسەران دەستگیرکران و بەرپرسێکی فەرمانگەی مافی مرۆڤی شارەکەش هۆکارەکەی
بۆ کەلێنی ئایینی و یاسایی دەگەڕێنێتەوە و داوای ڕێوشوێنی بەپەلەی یاسایی
دەکات.
هەواڵ:KNNC
مەهدی تەمیمی، بەرپرسی
فەرمانگەی مافی مرۆڤی بەسڕە ڕایگەیاند: زیاتر لە 27 کەسیان دەستگیرکردوە، کە
هەستاون بە ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕکردنی هاوسەرەکانیان.
ڕونیشیکردوەتەوە، لەنێو
دەستگیرکراوەکاندا ژن و پیاو هەبون کە هاوسەری یەکدیبون و بەشێکیان خەڵکی بەسرە نین،
بەڵکو شارەکەیان بۆ ئەو کارە و پەرەسەندنی هەڵبژاردوە.
ئەو کاربەدەستەی فەرمانگەی
مافی مرۆڤ وتوشییەتی، کارەکە دەچێتە خانەی هاوڕەگەزخوازیی و لەشفرۆشییەوە، هۆشدارییشی
داوە لە پەرەسەندنی خێرای حاڵەتەکە لە کەلێنی ئایینی و یاساییدا و داوای کردوە هەرچی
زوە ڕێکاریی بەپەلە و یاسایی بگیرێتە بەر بۆ بەرگرتن بەو کارە دور لە بەها ڕەوشتییەکانی
کۆمەڵگەی عێراقیی.
81 جار خوێندراوەتەوە