رۆیتەرز: دانوستانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا لە توركیا كۆتایی هات

KNN : Kurdish News Network
04:56 - 16/05/2025
جیهان
+
-

دانوستانی كۆتایی هێنان بەجەنگ لەنێوان روسیا و ئۆكرانیا لە توركیا كۆتایی هات و لەسەر ئازاد كردنی هەزار دیل رێككەوتن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە؛ دوای كاتژمێرێك و (40) خولەك دانوستانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا لە ئیستەنبوڵی توركیا كۆتایی هات كە تیایدا گفتوۆیان لەسەر كۆتایی هێنان بەجەنگ و كۆبونەوەی نێوان ڤلادێمیر پۆتین، سەرۆكی روسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا كردوە.

 

 

میدیاكانی جیهان ئاژەیان بۆ ئەوەكردوە، شاندی دانوستكاری مۆسكۆ و كیێڤ بڕیاریان داوە كە ئاڵوگۆڕ بە هەزار دیل لەنێوان هەردو وڵاتدا بكەن.

 

 

هاوكات، لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەی توركیا، وەگوێرەی وتەبێژی سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاند: لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكی وڵاتانی ئۆکرانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و پۆڵەندا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا قسەیان كردوە.

 

لای خۆشیەوە، سەرۆكی ئۆكرانیا جەختیكردوەتەوە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی، وڵاتەكەی ئامادەیە رێكاری خێراتر بگرێتەبەر.

455 جار خوێندراوەتەوە