عێراق: پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە دەكەین

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 12/05/2025
عێراق
+
-

عێراق پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەكات و دەڵێت: ئەم راگەیاندنە دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێی  درێژخایەن.


هەواڵ: (KNNC)


لەبڵاوكراوەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە: کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) بۆ هەڵوەشاندنەوە و وەستاندنی شەڕی چەکداری و دانانی چەکەکانی دەكات، هەروەها بە هەنگاوەێكی ئەرێنی و گرنگ دەزانێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.


دەشڵێت: ئەم راگەیاندنە دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە  ململانێی درێژخایەن کە دەیان ساڵە گەلانی ناوچەکەی روبەڕوی ئاوارەبون و دەربەدەری كردوەتەوە.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاژماەی بۆ ئەوەشكردوە، بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی، وڵاتەكەی جەخت لە پاڵپشتی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلانی ناوچەکە بۆ دابینكردنی ئاسایش دەكاتەوە.

76 جار خوێندراوەتەوە