دۆناڵد ترەمپ: قەتەر بەبەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی سەربازی ئەمەریکا دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:45 - 15/05/2025
عێراق
+
-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی سیستمی دژە موشەکی (گۆڵدن دۆم)ــی واژۆکردوە بۆ پاراستنی ئەمەریکا لە هێرشە موشەکییەکان، وتیشی: قەتەر بەبەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی سەربازی ئەمەریکا دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، گەورەترین بودجەی سەربازی بۆ سوپای وڵاتەکە تەرخان دەکات، راشیگەیاند، ئەمەریکا خاوەنی بەهێزترین کەرتی سەربازییە لە جیهاندا.
ترەمپ وتیشی: فەرمانی دامەزراندنی سیستمی دژە موشەکی (گۆڵدن دۆم)ـی واژۆکردوە بۆ پاراستنی ئەمەریکا لە هێرشە ئاسمانییەکان.

 

جەختیشیکردەوە، لە پێشینەی کارەکانی کۆتاییهێنانە بە ململانێکان، بەڵام درێغی ناکات لە بەکارهێنانی هێز بۆ بەرگریکردن لە هاوبەشەکانی ئەمەریکا.

 

لە سەرەتای ئەمساڵدا ترەمپ ڕایگەیاندبو، بەنیازە فەرمانی جێبەجێکردن واژۆ بکات بۆ دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا هاوشێوەی قوبە ئاسنین، کە ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە موشەکەکان بەکاریدەهێنێت.

 

راشیگەیاند، قەتەر بەبەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدەی ئەمەریکا دەکات.

 

هاوکات، تۆڕی هەواڵی (CNN) بڵاویکردوەتەوە، قەڵغانی بەرگری مووشەکی "نەوەی داهاتو" ئەمریکا لە موشەکی بالیستیک و هایپەرسۆنیک و موشەکی کروز و هێرشە ئاسمانییە پێشکەوتوەکانی دیکە دەپارێزێت.

111 جار خوێندراوەتەوە