بەگوێرەی ئاژانسی
هەواڵی ئەتڵەسی ئەفغانستان، وەزارەتی "ئەمر بە چاکە و نەهی لە خراپە"ی
تاڵیبان یاری شەترەنجی قەدەغەکردوە و ڕێگری لە چالاکییەکانی فیدراسیۆنی شەترەنجی وڵاتەکە کردوە، بە بیانوی ئەوەی یارییەکە حەرامە و ئامرازێکە بۆ قومارکردن.
هەمەڕەنگ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپیاد و پەروەردەی وەرزشی تاڵیبان رایگەیاندوە،
لەمەوبەدوا یاری شەتڕەنج قەدەغەیە و وتەبێژی وەزارەتەکە، ئەتال مەشوانی دەڵێت؛ شەتڕەنج بە ئامرازێکی قومارکردن دادەنرێت و دوای دروستبونی مشتومڕ لەسەر یارییەکە لە لایەن
دەسەڵاتدارانی تاڵیبانەوە، لە ئێستادا قەدەغەکراوە و بە یاریەکی ناشەرعی دانراوە.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشکردوە، ئەمە بڕیاری کۆتایی نییە و لە روی ئاینییەوە بەدواداچون بۆ یارییەکە
دەکەن و دواتر بڕیاری کۆتای دەدرێت ئاخۆ بە تەواوەتی قەدەغە دەکەرێت یاخود نا.
دوای ئەوەی تاڵیبان
لە ساڵی 2021 کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی گرتە دەست، فیدراسیۆنی شەترەنجی ئەفغانستان لە هەردو
بەشی پیاوان و ئافرەتان چالاک بوە، پاڵەوانێتییەکانی بەردەوامی لە سەرانسەری ئەفغانستان
بە تایبەت لە پارێزگاکان بەبێ کێشە ئەنجامداوە .
شایانی باسە تاڵیبان
لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ حوکمڕانییاندا، سنوردارکردنی بەرفراوانی بەسەر هاوڵاتییان
و تەنانەت وەرزشوانانی ئەو وڵاتەدا سەپاندوە و پێش یاری شەتڕەبجیش یاری زۆرانبازی
ئازادی لەو وڵاتە قەدەغە کردبو.
133 جار خوێندراوەتەوە