وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دا

KNN : Kurdish News Network
04:19 - 18/05/2026
عێراق
+
-

وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی سەرمووچەی مامۆستایان دەربڕی و فەرمانی جێبەجێکردنی خێرای بۆ دەرکرد

 

بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ دووشەممە (18ی 5ی 2026) لەلایەن نووسینگەی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لە وەڵامی داواکارییەکی پەرلەمانتارێکدا کە پێشتر ئاراستەی کردبوون، وەزیری دارایی ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی سەرمووچەی مامۆستایان نیشانداوە و داوای کردووە دەستبەجێ ڕێکارە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە بگیرێنەبەر

 

لەلایەکی دیکەوە، نووسینگەی وەزیری دارایی ئاشکرای کردووە کە لەدوای ئەم هەنگاوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و ژمارەیان 150 هەزار کەسە، لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا دەکرێنە هەمیشەیی. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە کار دەکرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات شایستە داراییەکانی جووتیاران و بەڵێندەرانیش خەرج بکرێن

 

1550 جار خوێندراوەتەوە