سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات، بە مەبەستی هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانیی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و جێگیرکردنی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026
بەپێی نووسراوەکە کە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، ئاماژە بە داواکارییەکی پێشووتری وەزارەتی ناوخۆ کراوە سەبارەت بەو پرسە. لە نووسراوەکەدا داوا لە وەزارەتی دارایی هەرێم کراوە کە لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئیتحادی لەسەر هێڵ بن بۆ ئەوەی بڕیاری هاوتاکردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی شارستانی لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2026 دا بە فەرمی جێگەی بکرێتەوە
265 جار خوێندراوەتەوە