ئەمەریکا؛ ڕەنگێکی نوێ دۆزاروەتەوە تا ئێستا کەس نەیبینوە

KNN : Kurdish News Network
05:40 - 20/04/2025
هەمەڕەنگ
+
-


چەند توێژەرێکی زانکۆی کالیفۆرنیا  ڕەنگێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە تا ئێستا لە مێژوی مرۆڤایەتیدا ئەزمون نەکراوە و ڕەنگەکە لە نێوان شین و سەوزدایە، پێی دەوترێت "ئۆلۆ" و تەنها بە هاندانی وردی خانەکانی تۆڕەی چاو بە لەیزەر لە تاقیگەدا دەتوانرێت ببینرێت.

هەمەڕەنگ:KNNC


هەواڵەکە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە؛ کە  کۆمەڵێک توێژەری زانکۆی کالیفۆرنیا لە تاقیکردنەوەیەکی دەگمەندا، کە لەگەڵ پێنج کەسی خۆبەخش ئەنجامدراوە و توانای  بینینیان ئاسایی بوە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکەش  لە گۆڤاری Science Advances بڵاوکراونەتەوە، کە تێیدا  لەیزەر ئاراستەی تۆڕی چاو کراوە بۆ هاندانی تەنها یەکێک لە سێ جۆری خانەی گۆچکە (ئەو خانانەی بەرپرسن لە دیاریکردنی ڕەنگ).



 ئەنجامی ئاراستەکردنی لێزەر و ئەو وروژاندنە بوەتە هۆی دەرکەوتنی ڕەنگێک کە هەرگیز لەلایەن مێشکی مرۆڤەوە لە بارودۆخی ئاساییدا نابینرێت و توانای قبوڵکردنی نییە.


پرۆفیسۆر ڕێن ئینگ، لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی و ئەندامی تیمی توێژینەوەکە، سەبارەت بە ئەزمونەکەی دەڵێت: "ڕەنگی ئۆلۆ لە هەمو ڕەنگێک تێرترە کە تا ئێستا بینیومانە" و  وەک ئەوە وایە ئەو ساتەی کە کەسێک بۆ یەکەمجار سور دەبینێت، وتوشیەتی "ڕەنگێکی تازە و چاوەڕواننەکراو و جیاواز."

لەباری بینینی ڕاستەوخۆی ڕەنگەکەوە توێژەران جەختیان لەوە کردوەتەوە، کە ئەزمونی ڕاستەقینەی بینین ڕەنگە نوێیەکە تەنها لە بارودۆخی تاقیگەدا دەکرێت.

1178 جار خوێندراوەتەوە