ئەمریکا هێرشەکانی
بۆ سەر حوسیەکان چڕ کردوەتەوە لە ماوەی سی کاتژمێردا نزیکەی 40
هێرشی ئەنجامدا، نەتەوەیەکگرتوەکانیش نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەربڕی.
هەواڵ:KNNC
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا شەوی
ڕابردو لەماوەی سێ کاتژمێردا 38 جار پارێزگاکانی سەنعا، حودەیدە،
مەریب و ئامرانیان لە یەمەن بۆردومان کرد.
سەرچاوە هەواڵییەکانی
نزیک لە حوسییەکانی یەمەن بڵاویانکردوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ڕۆژانی
ڕابردوی ئەمریکاش بۆ سەر وڵاتەکەیان 80 کەس کوژراون و 150 کەسی دیکەش بریندار
بون.
ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەو بارەیەوە نیگەرانی لە بەرامبەر
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەری رەئس عیسا دەربڕی کە چەندین
قوربانی سڤیلی لێکەوتوەتەوە و لە نێویاندا پێنج کارمەندی بواری مرۆیی بریندار
بون.
وتەبیژی سکرتێری گشتی
نەتەوەیەکگرتوەکان دوپاتیشی کردەوە، پێویستە حوسیەکان دەستبەجێ کۆتایی
بە هێرشە موشەکیەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و کەشتیەکان لە دەریای
سور بهێنن.
74 جار خوێندراوەتەوە