بڕیاری زیندانیکردن بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەرچو

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 23/03/2025
جیهان
+
-

دادگای تورکیا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی شارەکە.

 

 هەواڵ:KNNC

 

شەوی ڕابردو لێکۆڵینەوە لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆک شارەوانی گەورەی ئیستەنبۆڵ بەڕێوەچو،بەیانی ئەمڕۆش دادگا بڕیاریدا ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستبەسەر کرابون ماوەی زیندانییەکەیان درێژبکریتەوە.

 

بەگوێرەی بریاری دادگا بەشیکی دیکە لەو کەسانەی دەستگیرکرابون، ئازاد دەکرێن بەڵام گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات لێقەدەغەدەکرێت.

 

 

ئیمامئۆغڵو بە تۆمەتی دامەزراندنی ڕێکخراوی تاوانکاری و ساختەکاری لە تەندەرێکدا و بەرتیل وەرگرتن، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

 

 

سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لەگەڵ سێ سەرۆک شارەوانی و ژمارەیەک لە  بەرپرسانی ئیداری شارەکە بە تۆمەتی یارمەتیدانی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چەکدار و سێ دۆسیەکەی دیکە دەستگیرکراوە.

 

 

هەریەک لە ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە، دیلەک ئیمامۆغلۆ، هاوسەری سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ و مەنسور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە بەشداری دانیشتنەکەی دادگایان کرد.

697 جار خوێندراوەتەوە