ترەمپ: حوسییەكانی یەمەن بەتەواوی لەناودەبەین

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 19/03/2025
جیهان
+
-

میدیاكانی یەمەن ئاشكرایانكرد، ئەمەریكا بۆردومانی سەنعای پایتەخت و شاری سەعدەی كردوە و هاوكات سەرۆكی ئەمەریكا  رایدەگەیەنێت: حوسییەكانی یەمەن بەتەواوی لەناودەبەین.


هەواڵ: (KNNC)


میدیاكانی یەمەن بڵاویانكردەوە؛ لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە هێرش كراوەتە سەر وڵاتەكەیان و هەردو شاری سەنعای پایتەخت و سەنتەری شاری سەعدەی بەئامانج گرتوە.


لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: بۆردومانی حوسیەكانی یەمەنیان كردوە و بەتەواوی ئەو گروپە لەناودەبەن.

72 جار خوێندراوەتەوە