بەلەمێکی کۆچبەران بە 56 سەرنشینەوە نقوم بو

KNN : Kurdish News Network
12:33 - 19/03/2025
جیهان
+
-

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە 56 سەرنشینەوە نقوم بو، میدیاکانی ئیتاڵیاش دۆزینەوەی شەش تەرمیان راگەیاند.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

چیارا کاردۆلێتی نوێنەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردوەتەوە، بەلەمێک لە دەریای ناوەڕاست نقوم بوە و چل کۆچبەر بێسەروشوێنن و شەش تەرم دۆزراونەتەوە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی دوشەممە بەلەمێکی کۆچبەران بە 56 سەرنشینەوە تونس-ـی بەجێهێشوە.

 

 

هاوکات میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردوەتەوە روداوەکە لە دورگەی لامپیدوسا رویداوە و تا ئێستا 10 کۆچبەر رزگار کراون.

463 جار خوێندراوەتەوە