روسیا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی داواکارییەکەی ترەمپی ڕەتکردەوە

KNN : Kurdish News Network
10:23 - 25/02/2025
جیهان
+
-


دوای لێدوانەکانی ترەمپ، بۆ جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێز لە ئۆکرانیا، روسیا ئەو داواکارییەی ڕەتکردەوە و جەخت لەوەدەکەنەوە بونی هێزی ئەوروپی بەمانای هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە لە سەر ڕوسیا.

هەواڵ:KNNC


کۆشکی کرێملین، ئەمڕۆ سێشەممە هەڵوێستی ڕوسیای لە دژی جێگیرکردنی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ئەوروپا لە ئۆکرانیا دوپاتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئەو داوایەی قبوڵ کردوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوەتەوە؛ دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرملین بە ڕونی ئەوەی خستەوەتە ڕو، کە ڕوسیا دژی ئەو بیرۆکەیە، پێشتریش ڕوسیا چەندین جار دژایەتی خۆی بۆ بونی هێزەکانی ناتۆ لە ئۆکرانیا ڕاگەیاندوە.

هەفتەی ڕابردو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند بو؛  مۆسکۆ وەک "هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ" بۆ سەر سەروەری ڕوسیا تەماشای بونی هێزی ئەوروپی لە ئۆکرانیا دەکات، تەنانەت ئەگەر ئەو سەربازانەش لەژێر ئاڵایەکی دیکەشدا بن.

ئەمە لەکاتیكدایە، ترەمپ ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند کە هاوتا ڕوسیەکەی ڤلادیمێر پوتین ئامادەیە بیرۆکەی ناردنی هێزی ئاشتیپارێزی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا قبوڵ بکات، وەک هەنگاویك بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە نێوان ئۆکرانیا و روسیادا.

2705 جار خوێندراوەتەوە