دوای نزیکەی پێنج مانگ
لە کوژرانی، بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی حەسەن نەسروڵا و هاشم سەفییەدین لە لوبنان
بەخاکبسپێردرێت، شوشەیەک لە خۆڵی خاکی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسا دەخرێتە ناو
گۆڕەکەیەوە.
هەواڵ:KNNC
مەراسیمی بە خاکسپاردنی
هەریەکە لە حەسەن نەسروڵا و هاشم سەفیەدین ئەمیندارانی
گشتیی پێشو و پێشوتری حیزبوڵا، لەیاریگەیەکی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان بەرێوەدەچێت
کە گەورەترین یاریگای وڵاتەکەیە.
لیژنەی میدیایی تایبەت
بەڕێورەسمەکە رایگەیاند، کاردەکەن بۆ رێکخستنی گەورەترین روماڵی میدیایی لە مێژوی
لوبناندا کە تێیدا سەدان دامەزراوەی میدیایی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداری تێدا
دەکەن و نوێنەرانی 79 وڵات بە شاندی فەرمی و نافەرمییەوە لەنێو رێورەسمەکە بەشداری
دەکەن.
حەسەن نەسروڵڵا لە
شوێنێکی تازە دروستکراو لەسەر پارچە زەوییەک لەنزیک ئەو ڕێگایەی کە بەرەو
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری دەچێت، بە خاک دەسپێردرێت.
لە بارەی شوینی بەخاکسپاردنی هاشم
سەفیەدین بە گوێرەی میدیای حیزبوڵا لە زێدی خۆی لە دێر قانون لە قەزای
تایر لە باشووری لوبنان بەخاک دەسپێردرێت.
هاوکات، میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردوەتەوە، بڕیارە شوشەیەک لە خۆڵی خاکی
فەلەستین و خاکی مزگەوتی ئەقسا بخرێتە ناو گۆڕی حەسەن نەسروڵاوە وەک دوو شوێنی پیرۆز بەلای نەسروڵاوە.
2092 جار خوێندراوەتەوە