سەرچاوەیەکی
ئاگادار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاگرتنی پێدانی قەرز و پێشینەکانی بە هەموو
جۆرەکانییەوە لە زۆربەی بانكە حکومییەکاندا ئاشکرا کرد، هۆکاری ئەمەش بۆ کەمیی
تەرخانکراوە داراییەکان و نەبوونی نەختینەی پێویست لەو بانکانەدا دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەکە بە شەفەق
نیوزی ڕاگەیاندووە، کەمبوونەوەی قەبارەی پارەی دانراو (سپاردەکان) و دابەزینی
ئاستی نەختینە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر توانای بانکە حکومییەکان لە
پێدانی قەرز و پێشینەکان، هەروەها قەرزە وەبەرهێنانەکانیش دەگرێتەوە کە بۆ
پارەدارکردنی پڕۆژە و کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان لە بەغدا و پارێزگاکان تەرخان کراون.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، کەمبوونەوەی نەختینەی بانکی بووەتە هۆی سنووردارکردنی توانای بانکەکان لە
بەردەوامبوون لە پارەدارکردنی چالاکییە جیاوازەکانی قەرز و وەبەرهێنان، ئەمەش
پێدەچێت ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبێت لەسەر جووڵەی پارەدارکردن و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە
نیشتەجێبوون و گەشەپێدانەکان لە وڵاتدا.
57 جار خوێندراوەتەوە