لە سوید چەكدارێك هەڵدەكوتێتە سەر خوێندنگەیەك بە دەستڕێژی گولـلە پێنج خوێندكار
بریندار دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
پۆلیسی سوید رایگەیاند: لەئەنجامی تەقەكردن لە خوێندنگایەك لە شاری ئۆریبرۆ
پێنج خوێندكار برینداربون و هێزەكانی پۆلیسیش هەوڵی دەستگیركردنی تەقەكەرەكە دەدەن.
ئەوەی خستوەتەڕو، تا ئێستا رون نەبوەتەوە كە برینی خوێندكارەكان سوكە یان بەسەختی
برینداربون.
پەخشی راستەوخۆی كەناڵە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە لەشوێنی روداوەكە دەردەكەوێت
كە چەندین ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس لە بەردەم خوێندنگاكە
جێگركراون.
گونار سترۆمەر، وەزیری دادی سوید رایگەیاندوە: بەپێی راپۆرتەكانی پۆلیس هێرشەكە
جدییە، حكومەت و پۆلیسی وڵاتەكەی بەدواداچونی بەردەوام بۆ پێشهاتەكان دەكەن و تیمە
شارەزاكانی پۆلیس دەستیان كردوە بەئۆپراسیۆنی وەڵام دانەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە.
خوێندنگاكەی شاری ئۆریبرۆ لە سوید، نزیکەی (200) کیلۆمەتر لەڕۆژئاوای شاری
ستۆکۆڵمەوە دورە.
638 جار خوێندراوەتەوە