محەمەد باقر قاڵیباف،
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هێرش
بکرێتە سەر سامان و دامەزراوەکانیان، ئەوا وەڵامی توندیان دەبێت و هێرش دەکەنە سەر
کۆمپانیا نەوتی و غازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "هاوکێشەکە سادە و
تێگەیشتنی ئاسانە، زنجیرەی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لەم ناوچەیەدا بەرفراوان،
بڵاوەپێکراو، بەردەست و لاوازە. ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی نەوت و غازیش کە لەم
ئاو و دامەزراوانەدا کار دەکەن، بە هەمان شێوە ئامانجێکی لاوازن و دەکرێت زیانیان
پێ بگات".
قاڵیباف جەختی
لەوەش کردەوە و وتی: "ئەگەر هێرش بکەنە سەر سامانەکانمان، ئەوا هێرشتان
دەکرێتە سەر. ئێمە پێشتر ئەو توانایەی خۆمان سەلماندووە، دەتوانن لەو بنکە
سەربازییانەتان بپرسن کە لەکار خراون".
142 جار خوێندراوەتەوە