بەغدا دەستی بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 09/09/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر خەرجکردنی پارەکە بدرێت

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (9ـی 9ی 2026)، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵی، نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ئاراستەی وەزیری دارایی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی لەسەر بدات. چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە واژۆ لەسەر ناردنی مووچەکە بکرێت و دواتر پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد. هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی تەممووزی 2026 ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.

50 جار خوێندراوەتەوە