له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كەمكردنەوەی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داخستنی ئاژانسی ئه‌مەریكای بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ دوشەممە،
ئیلۆن ماسك رایگەیاند: بەمەبەستی كەمكردنەوەی خەجییەكانی حكومەت، دۆتاڵد ترەمپ،
سەرۆكی ئەمەریكا رەوامەندی لەسەر داخستنی ئاژانسی ئه‌مەریكای بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌ربڕیوە و ئیدارەی كۆشكی سپی فەرمانبەرانی (USAID) ئاگاداركردۆته‌وه
له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و باره‌گای سه‌ره‌كی ئاژانسه‌كه‌ی له واشنتۆن داخستوە
لەگەڵ لەكارخستنی ماڵپه‌ڕه فەرمییەكەی.
ماسك لەڕێگەی تلاتفۆڕمی (X)ـەوە ئەوەیخستوەتەڕو، لەسەر پرسی (USAID) بەوردی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمەریكا گفتوگۆی كردوە و
دڵنیا بوەتەوە كە ترەمپ كۆمپانیاكە دادەخات.
دامەزاراوەكە، ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی برسێتی و كاره‌ساتی سروشتی.
(USAID) لە ساڵی (1961) بە یاسای پێشكەش كردنی هاوکاری دەرەکی کە لەلایەن
سەرۆک جۆن کەنەدییەوە واژۆكراوە، دامەزراوە، كە دەزگایەکی سەربەخۆیە و بەرپرسە لە پیشكەش
كردنی هاوکارییە و گەشەپێدانە دەرەكییەكان، هەروەها دامەزراوەكە سەرپەرشتی ئەو بەرنامانە
دەکات کە ئامانجیان پێشخستنی گەشەپێدانی ئابوری و سەقامگیری جیهانییە و لەلایەن کۆنگرێسەوە
پەسەند دەکرێن.
185 جار خوێندراوەتەوە