ئەمڕۆ چوارشەممە، عومرەکارێکی کوردی خەڵکی شاری هەولێر، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ئەمە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەکارە لە وەرزی نوێدا
کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمیی حەج و عومڕەی کوردستان، ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی (مەهاباد عوسمان کارسوڵ)، کە تەمەنی سەرووی 55 ساڵ بوو، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە هەر لەو شارەش بەخاک بسپێردرێت
گوتەبێژی حەج و عومڕە ئاماژەی بەوەش کرد، ناوبراو تەندروستیی باش بووە و لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی سعودیەی کردووە، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کتوپڕ لە ژوورەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە، و ئەوەش یەکەم عومڕەکارە لە وەرزی عومڕەی ئەمساڵدا کە کۆچی دوایی بکات
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەن و داواکارن خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.
58 جار خوێندراوەتەوە