وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، پێویستە لەو ئاڵۆزییانەی لە سوریا هەیە، بەرژەوەندی کوردەکان لەبەرچاو بگیرێت.
هەواڵ:KNNC
گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا لە سوریا هەیە و ئەو هێرشانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئەنجامدراون، ململانێکانی وڵاتەکە چڕتر دەکاتەوە.
وتیشی: دەبێت هەلومەرجەکە بقۆزرێتەوە بۆ بەهێزکردن و زیادکردنی هاوکاریی بۆ هێزە کوردییەکان، کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاند، پێویستە بەرژەوەندی کورد لە باکوری سوریا لەبەرچاو بگیرێت.
لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند مانگی رابردودا وڵاتەکەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر سوریا چڕکردوەتەوە، دژ بە گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران.
642 جار خوێندراوەتەوە