هەسەدە: هێرشی گروپە چەکدارەکان بە فەرمانی راستەوخۆی تورکیا بۆ دابەشکردنی سوریا دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
05:00 - 01/12/2024
کوردستان
+
-

هەسەدە رایدەگەیەنێت: هێرشی گروپە چەکدارەکان بە فەرمانی راستەوخۆی تورکیا بۆ دابەشکردنی سوریا دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) راگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی سوریا بڵاوکردوە و رایگەیاند، هێرشی گروپە چەکدارەکان راستەوخۆ بە فەرمانی تورکیا ئەنجامدراوە، بۆ پارچەکردنی خاکی سوریا و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ناوچەکانی تل رەفعەت، شەهبا، حەلەب.

 

راشیدەگەیەنێت: هێزەکانیان شەڕ دەکەن، چونکە ئەوە شەڕی مرۆڤایەتی و شەرەفە، بەهەمو هێزێکیانەوە بەرگری لە خاک و گەل دەکەن.

هەسەدە، داواش لە هەموان دەکات بچنە ریزەکانیانەوە شەڕ بکەن بۆ پاراستنی خاکەکەیان، جەختیشدەکاتەوە سەرکەتنیان لەو شەڕە مسۆگەرکردنی پێکەوەژیانێکی ئاشتیانە و دیموکراسیانەیە.

800 جار خوێندراوەتەوە