سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید
سیتسمی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە نادپەروەرانە ناودەبات.
وەرزش:KNNC
لەمیانی بەشداریكردنی
لە كۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی ریاڵ مەدرید، فلۆرەنتینۆ پێرێز ڕەخنەی لە سیتسمی
نوێی چامپیۆنس لیگ گرت و وتویەتی: سیستیمێكی نادادپەروەرانەیە و تەنیا فشاری سەر یاریزانەكانی
زیاتر كردوە.
پێرێز وتویشیەتی: دەركەوت
سیتسمی نوێی چامپیۆنس لیگ كێشەكان چارەسەرناكات، بەڵكو بە بێ یارییەكانی چون و گەڕانەوە
بوە بە پاڵەوانێتییەكی بێ گڕوتین.
سەرۆكە سەرسپیەكەی ریاڵ
مەدرید دەڵێت یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا گۆڕینی شێوازی بەڕێوەچونی چامپیۆنس لیگ لە
گرنگی خولەكەی كەمكردۆتەوە، ئەوەش وایكردوە هاندەران هەمان هەستی پێشویان لە ئێستادا
بەرامبەر خولەكە نەبێت.
لە بەشێكی قسەكانیدا پێرێز
رایگەیاند: رۆدری یاریزانێكی گەورەی تۆپی پێیەو خۆشیان دەوێت، بەڵام ئەم وەرزە نا،
بەڵكو وەرزی رابردو شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆر بو.
87 جار خوێندراوەتەوە