حكومەتی هەرێم رێنماییەكانی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی
لە رۆژانی بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان هەرێمی بڵاوكردەوە.
هەواڵ: (KNNC)
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی
جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی بەسەرکەوتویی و ئاسانکاری لە جوڵە و هاتوچۆی
بژمێر و تیمەکانی مەیدانی کە بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری راسپێردراون، هەروەها لایەنە یارمەتیدەرەکانی
دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە (20-2024/11/21) ئەم
ڕێنماییانەمان دەرکرد:
یەكەم: سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ـی
تشرینی دوەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تا کاتژمێر (12:00)ی شەوی
(22/21)ـی تشرینی دوەم بەردەوام دەبێت.
دوەم: جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی
جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنوردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و
ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە
پێچەوانەوە) بێجگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر
پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.
سێیەم: لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار
لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان،
سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی رێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها رێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی
پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری، بەهەمان شێوە، رۆژنامەنوسان
و راگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان رێگەیان پێ داوە و سەندیکای رۆژنامەنووسان و
هەڵگری باجی ناساندنن لە دو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا رێگەپێدراون.
چوارەم: هەمو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە
ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و
خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی
فەرمانگەکە و پێش رێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و
ئامادەبونیان لێکراوە.
پێنجەم: هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی،
دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و
خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.
شەشەم: قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە
دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان
ناگرێتەوە.
3618 جار خوێندراوەتەوە