بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو
چوارەم گۆڵكاریی مێژوی هەڵبژاردەی فەرەنسا كە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ
مەدریدە، پێڵاوی نێودەوڵەتی داكەندو بۆ هەمیشەیی لەیاریكردن بۆ هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان
دوركەوتەوە.
وەرزش:KNNC
گریزمان بە گۆڵەكانی لە
یانەكەشی تۆمارێكی مێژویی بە ناوی خۆیەوە نوسیوەتەوە و خاوەن زۆرترین گۆڵە لەسەرجەم
سەردەمەكانی رۆخی بلانكۆس، لە هەڵبژاردەی فەرەنساشدا لە دوای ئۆلیڤیە جیرۆ و تێری
هێنری و كیلیان ئێمباپێ خاوەن چیرۆكی چوارەم زۆرترین گۆڵە بەدرێسی هەڵبژاردەكەیەوە.
هێرشبەرەكە بە دێرێك
نوسیویەتی: "بە دڵێكی پڕ لە یادەوەرییەوە ئەم بەشە لە پەڕەی ژیانم دادەخەم،
سوپاسی هەموان دەكەم لەو سەركێشیە جوانەدا، بەهیوای بنینەوەتان".
ڕاگەیاندنی وازهێنانی
ئەنتوان گریزمان لە كاتێكدایە، كە دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا سەرقەڵی
ئامادەكردنی لیستی یاریزانەكانیەتی بۆ دو یاری داهاتوی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە خولی
نەتەوەكانی ئەوروپادا.
دوركەوتنەوەی هەمیشەییشی
لە یارییە نێودەوڵەتییەكان بەهەمو پێوەرێك گورزێكی كاریگەر دەبێت لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی
فەرەنسا، بەتایبەتی كە لە ئێستادا گریزمان بەدرێسی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە لە ئەوپەڕی
ئاستی خۆیدایە.
بەڵام دیشامپ بەهۆی
بونی زۆرترین هێرشبەری فەرەنسی لە یانەكانی خولی ناوخۆیی و ئەوروپادا دەستكراوەیە
لە پڕكردنەوەی شوێنی ئەنتوان گریزمان كە جوانترین یادەوەری بە درێسی هەڵبژاردەی فەرەنساوە
بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی روسیای 2018یە.
92 جار خوێندراوەتەوە