بەهۆی هەڵسوكەوتەكانیەوە ئیملیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ڕاگرتن لەدو یاری پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 سزادرا.
وەرزش:KNNC
یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە كاردانەوەی رەفتارە ناشرینەكانی سزای ئیمیلیانۆ مارتێزی داو گۆڵپارێزەكەی پاڵەوانی جیهانی بە ڕاگرتن لە دو یاری پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 سزادا.
بەوەش مارتینێز لە دو یاری داهاتوی هەڵبژاردەكەی لە پاڵاوتنی مۆندیالدا ناتوانێت بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ڤەنزوێلا و بۆلیڤیا یاری بكات.
هۆكاری راگرتن و سزادانی مارتینێز بۆ هەڵسوكەوتە دوژمنانەكەی و لە هەردو یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەرامبەر چیلی و كۆڵۆمبیا دەگەڕێتەوە.
لای خۆشیەوە یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین رەخنەی لە هۆكاری سزادانی گۆڵپارێزەكەی گرتوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری نەكردنی مارتینێز لەو دو یارییەی هەڵبژاردەی تانگۆدا یەكلایی بۆتەوە.
ئەرجەنتین بە 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشوردایەو بەجیاوازی 2 خاڵیش لە پێش هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیاوەیە.
127 جار خوێندراوەتەوە