لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سوریا،
ژمارەیەک ئەندامی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کوژران، تا ئێستا هیچ لایەنێک
بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتوە.
هەواڵ:KNNC
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی
ڕابردو 12 ئەندامی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە هۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر
پێگەکانیان لە رۆژهەڵاتی سوریا کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بون.
ئاشکراشیکردوە، لە پێنج هێرشدا چەند ناوچەیەکی
دێرەزۆر و ئەلبوکەمال لە نزیکی سنورەکانی عێراق بۆردومانکراوە و هێرشەکان بۆ سەر
شوێنە سەربازییەکانی نزیک فڕۆکەخانەی دێرەزۆر ئەنجامدراوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەنجامدانی
ئەو هێرشانە نەگرتوەتە ئەستۆ، بەڵام ئەو ناوچەیە کە ژمارەیەک پێگەی سەر بە ئێرانیشی
تێیدا جێگیرکراوە ناوبەناو لە لایەن فڕۆکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردومانکراوە
87 جار خوێندراوەتەوە