گۆڵكاری مۆندیالی ساڵی
1990 بەنەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆن كۆچی دوایی كرد.
وەرزش:KNNC
مردنی سالڤاتۆری سكیلاچی
ئیتاڵی و گۆڵكاری جامی جیهانی ساڵی 1990 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە راگەیەندرا.
سكیلاچی لە مۆندیالی
ئەو ساڵەدا بە تۆماركردنی 6 گۆڵ بوە گۆڵكارو رۆڵێكی سەرەكیشی گێڕا لە گەیاندنی هەڵبژاردەی
ئیتاڵیا بە قۆناغی پێش كۆتایی، بەڵام لەو قۆناغەدا لەسەردەستی ئەرجەنتینەكەی مارادۆنا
كرانەدەرەوە كە دواتر ئەڵمانیا یاریی كۆتایی بردەوەو بوە پاڵەوانی مۆندیالی 1990.
سكیلاچی بۆ یانەكانی
میسیناو ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس یاریكردوەو بەهۆی ئاستە بەرزەكەشی لەگەڵ یۆڤانتۆس
بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1989 بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەكەی بانگهێشتكرا.
127 جار خوێندراوەتەوە