بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن ئەمشەو شەممە 6ی
ئەیلولی 2025 تەرمی دو ئافرەت لە هەڵەبجە لە گەڕەکی باخی میر لە ماڵێکدا دۆزانەوە.
هەواڵ: KNN
بە پێی زانیاررییەکان ئەم دو ئافرەتە دایک و کچن و
لەلایەن هاوسەری ژنەکەوە لەسەر کێشەی کۆمەلایەتی کوژراون، پیاوەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە" هێزە ئەمنیەکانی ئاگادار کردوەتەوە کە کۆتایی بە ژیانی خۆشی دەهێنێت" و وتویەتی" هاوسەر
وکچەکەم کوشت و خۆشم دەکوژم، بە پێی کۆتا زانیاری پەیامنێرمان چەند کاتژمێرێک دوای دۆزینەوەی تەرمی دایک و کچەکە تەرمی پیاوەکەش لە گوڵان دۆزرایەوە کە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابو.
لەمبارەشەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە کە " کچەکە
تەمەنی 17 ساڵانە ودایکەکە 54 ساڵە وئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوەیە و لە ئێستادا
تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە و پەراوی لێکۆڵینەوە لە روداوەکە
دەستیپێکردوە.
بڕیار نامیق
4158 جار خوێندراوەتەوە